کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا گەمارۆگەلێکی نوێی لەسەر لایەنگرانی "بەشار ئەسەد" داناوە

13:21 - 26 رەشەمه 2720

بریتانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندووە کە گەمارۆگەلێکی نوێی لەسەر هاوپەیمانانی ڕێژیمی "بەشار ئەسەد" و چەندین بازرگان و فەرماندەی گاردی سەرکۆماری داناوە.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی گەمارۆگەلێکی نوێی لەسەر "فەیسەڵ ئەلمێقداد" وەزیری کاروباری دەرەوە، "لۆنا ئێشبێل" ڕاوێژکاری سەرکۆمار و "یەسار ئیبراهیم" جێگری سەرکۆمار لە کاروباری ئابووری و هەروەها بازرگانێک بە ناوی "محەممەد قاترجی" و فەرماندەیەکی ئەرتش ب ەناوی "زەید ساڵح" داناوە.

"دۆمینیک ڕاب" وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەوبارەوە وتوویەتی: "ڕێژیمی ئەسەد یەک دەیەیە کە خەڵکی سووریەی خستووەتە ژێر زوڵم و داگیرکاری، چونکە خەڵک بوێرییان هەبووە و داواکاری چاکسازی بە شێوەی ئاشتییانە بوونە".

ناوبراو هەروەها پشتڕاستی کردووەتەوە کە بەستەی نوێی گەمارۆکان قەدەغەکردنی سەفەر و بلۆکەکردنی داراییەکانی ٦ کەس لە ئەندامانی ڕێژیمی ئەسەد لەوانە وەزیری دەرەوەیە تا دڵنیا ببنەوە کە ئەوان هیچکات لە یاساکان و ڕێڕەوەکانی بریتانیا بەهرەمەند نەبن.