کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریتانیا: ئێران لە سووریە و یەمەندا بەشێک لە کێشەکانە

12:25 - 31 جۆزەردان 2721

''بار بارا ودوارد'' نوێنەری هەمیشەیی بریتانیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەستێورەدانەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە ڕەخنەی گرتووە و وتوویەتی کە ڕۆڵی ئێران لە سووریە بەشێک لە کێشەکانە.

نوێنەری بریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەنابەران، لەسەر پەنابەرانی سووریە قسەی کردووە و وتوویەتی؛ چالاکیی میلیشیا چەکدارەکانی ئێران لە سووریە، کاری وڵاتانی ڕۆژاوایی و دۆخی خەڵکی سووریەی دژوار کردووە.

ئەو دیپڵۆماتە بریتانیاییە، هەروەها بەنیسبەت شکستی شۆرای ئەمنییەتی لە پێوەندی لەگەڵ درێژکردنەوەی ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ کوردستانی ڕۆژاوا کە ٢٠ ڕۆژی دیکە کۆتایی پێ دێت هۆشداری دا.

نابراو لەوبارەوە بە ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەتـ''ـی وتووە: '' ئەوە کارە وەکوو حوکمی ئێعدام بۆ خەڵکی سووریەیە''.

لە لایەکی دیکەوە، نوێنەری بریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە کە ئێران نە تەنیا لە سووریە، بەڵکوو لە یەمەنیش بەشێک لە کێشەکانە، ئەوان بە جێگای ئەوەیکە حوسییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکهێنانی ئاشتی هان بدەن و ڕێگا بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ ١٦ ملیۆن یەمەنی بدۆزنەوە، درێژە بە پڕچەککردنی حوسییەکان دەدەن.