کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندار بوونی هاووڵاتییەکی سەردەشتی بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی رێژیم

18:59 - 30 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە شاری رەبەت کۆمەڵێک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا یەکێک لەو هاووڵاتییانە بریندار بوو.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە گوندی نەستانی شاری رەبەت، هێرشیان کردۆتە سەر کۆمەڵێک کاسبکار و کۆڵبەری سەر سنوور و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.
دەست و پێوەندییەکانی سەربە رێژیمی، کاسبکارانیان داوەتە بەر دەسرێژ و لە ئاکامدا یەکێک لەو کاسبکارانە بەناوی زانیار شەهرزووری بریندار کردووە.
هێشتا هیچ زانیارییەک لە بارودۆخی تەندروستیی ئەو کاسبکارە بریندارە لە بەردەستدا نییە.
رەبەت شارێکە کە بەشی ناوەندیی شارستانی سەردەشت هەڵکەوتووە کە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران