کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و ئێراق ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەکولێنەوە

17:52 - 8 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: نارنجۆکێکی نەتەقێنراوی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق، لە گوندی سنوورنشینی "خانمە کۆنـ"ـی مەریوان دۆزرایەوە.

پێشتر چالاکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە جێگوڕینی "مینـ"ـە پووچەڵ نەکراوەکان لە کوردستاندا، بە هۆی لافاو هۆشدارییان بە خەڵکی کوردستان دابوو.

وێڕای دەڕبڕینی نیگەرانیی چالاکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بوونی ژمارەیەکی زۆر مین و تەقەمەنیی سەردەمی شەڕ لە کوردستاندا، بەردەوام بەرپرسانی ڕێژیم کەمتەرخەمن و ڕۆژ نییە لەم ناوچانەدا کارەسات نەخولقێت.

هەروەها ڕێژیم، نەتەنیا مینەکان پووچەڵ ناکاتەوە، بەڵکوو سپای تێرۆریستی پاسداران، بەردەوام سەرقاڵی لێدانی بنکە و بارەگایە و مینی تازە دەچێنێت و گیانی خەڵکی ناوچەکە زۆرتر لە پێش دەخاتە مەترسییەوە.