کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"برێت مەک گۆرک": ئەگەر پێویست بێت بەبڕشتانە وڵامی ئێران دەدەینەوە

16:37 - 1 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر "برێت مەک گۆرک" هاوئاهەنگکاری ڕۆژهەڵاتی ناوین لە کۆشکی سپیی ئامریکا وتی کە ئەو وڵاتە پێبەندە بە بەڵێنییەکانی لەسەر مانەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەکە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران دەپارێزن.

ئەو بەرپرسەی باڵای ئامریکا لە دانیشتی ساڵانەی "مەنامە" لە وڵاتی بەحرەین وتی: "هەتا ئێستا چەندین جار پرسیارمان لێ کراوە کە ئایا ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەچێتە دەرەوە یان نا، دەبێ بڵێم کە ئامریکا بچێتە هەر کوێ لەوێ دەمێنێتەوە".

هەروەها وتی: "ئێمە هیچ کات ئیزن نادەین کە ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات".

"گرۆک" زیادی کرد: "ئەگەر ئێران بە نیاز بێت ئامریکا تاقی بکاتەوە، ئێمە  بە هێزی نیزامی وڵامی ئێران دەدەینەوە؛ هیچ کات بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئەو گرووپانەی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت خۆمان دەرگیر ناکەین و ئەگەر پێویست بێت خۆمان بەبڕشتانە وڵامیان دەدەینەوە".