کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بلاڕووس هەوڵ دەدات کوردە پەنابەرەکان بە دژی "لەهستان" چەکدار بکات

12:20 - 24 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان "ئەلێکساندر لۆکا شینکۆف" سەرۆکی بلاڕووس وتوویەتی، "کوردەکان شەڕکەرێکی باشن" و دەیەوێت بەو شێوەیە لە کوردە کۆچبەرەکانی سەر سنووری بلاڕووس و لەهستان بۆ شەڕی خۆیان کەڵک وەربگرێت.

بەپێی هەواڵەکان سەربازانی بلاڕووسی بنەماڵە کوردەکان لێک جیا دەکەنەوە و سەڵتەکان بە جیا ڕادەکێشنە نێو دارستان، بۆ ئەوەی ڕازییان بکەن چەک بە دژی لەهستان هەڵبگرن.

تەنانەت بە پەنابەرەکانیان وتووە، سیمی نێوان ئەو دوو وڵاتە بقرتێنن و بەرد ل سەربازە لەهستانییەکان بدەن، بەڵام پەنابەرەکان بەقسەیان نەکردوون.

پەنابەرێک لەو پەیوەندییەدا وتی: "بلاڕووسەکان کەسێک کە کاری وەرگێڕیی بۆ کوردەکان کردووە دەسبەسەر کردووە و پێیان وتووە بە پەنابەرە کوردەکان بڵێت کە دەبێ کاتژمێر دوازدەی شەو شەڕ هەڵگیرسێنن، بەڵام هەتا ئێستا کەس وڵامی ئەو وەرگێڕەی نەداوەتەوە".

بلاڕووس هێزی سەربازیی ڕەوانەی سنووری وڵاتەکەی کردووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرژیی نێوان سەربازانی ئەو دوو وڵاتە زۆرتر دەبێت، بە شێوەیەک کە خەریکە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەر دەچێت.

"لۆکا شێنکۆ" وتوویەتی: "ئەگەر هەڵەیەک بکەین ڕاستەوخۆ ڕووسیە کە خاوەنی چەکی ناوکییە دێتە نێو شەڕەکەوە".