کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بلاڤۆکەکانی سەر بە ڕێژیم لە مەهەندیسی‌کردنی هەڵبژاردنەکاندا ڕۆڵیان هەبووە

11:19 - 2 رەشەمه 2719

بلاڤۆکەکانی سەر بە ڕێژیم لە پێکهاتەی هەڵبژاردنەکان و پشتیوانی لە بەربژێرەکان ڕۆڵی تایبەتیان گێڕاوە. ئەو بلاڤۆک و ڕۆژنامانە بە نووسینی بابەت و وتاری جیاواز پشتیوانیان لە بەربژێرەکانی ڕێژیمی ئێران کردووە.

حەوتوونامەی "ئارێز" کە خاوەن ئیمتیازەکەی " ش، ئەلف"ـە و سەرنووسەرەکەی بە ناوی "ت.م" پشتیوانیان لە بەربژێرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا عەزیزی " کردووە.

ئەو بەربژێرە سەر بە لایەنە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانە.

لەو حەوتوونامەیەدا، کۆمەڵێک ئەفغانی وەک هەواڵنێر کار دەکەن و بە ناوی ئەو کەسانەوە جەوازی ڕۆژنامەی دیکە وەرگیراوە.

ڕۆژنامەی "روزان" کە خاوەن ئیمتیازەکەی "س. ئەلف"ـه. ئەو کەسە پێشتر لە دەنگ و ڕەنگدا کاری کردووە و سەرپەرەستی ڕۆژنامەی "کەیهان" لە سنه بووە. ناوبراو بژاردەی جێگای باوەڕی نووسینگەی وەلی فەقیه بووە.

ناوبراو بە بڕی ٢٥ ملیۆن تمەن کە سپا پێی داوه بلاڤۆکی "ڕۆژان"ـی لە کەسێک بە شوناسی "ن. خ" کڕیوەتەوە.

ئەو کەسەی سەر بە ڕێژیمی ئێران بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی ڕاگەیاندەکەکانی "سپای ئەبووزەر"ـی لە ئەستۆ بووە.

حەوتوونامەی "خەبەری کوردستان" خاوەن ئیمتیازەکەی "م.ج"ـیە کە دواتر بووەتە شیعە.

ناوبراو سەرپەرەستیی  ڕۆژنامەکانی وەک: ''ئێران، هەمشەهری، جامی جەم" و چەندین ڕۆژنامەی دیکە لە کوردستان لە ئەستۆ بووە. ناوبراو ساڵی ٩٦ لە شارەداریی "بانە باشیم" ١٠٠ ملیۆن تمەن داهاتی هەبووە.

میدیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە کوردستان لە خزمەتی بیر و هزری ڕێژیمدا کار دەکەن.