کوردستان میدیا: بناژۆخوازانی رێژیمی ئێران هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هاووڵاتییانی زه‌رده‌شتی و داوای به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ بێ‌حیجابیی ئایینه‌کانی دیکه‌ی ئێران ده‌که‌ن.
چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه بناژۆخوازان هه‌واڵێکیان سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا و کولتووری زه‌رده‌شتییه‌کانی ئێران بڵاو کردۆته‌وه و په‌ڕژاونه‌ته سه‌ر ئه‌وه هێرشی زه‌رده‌شتیان بۆسه‌ر کولتووری حیجاب و هاوڕێیه‌تیی هاووڵاتییانی زه‌رده‌شتی له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌چیان، فه‌رهه‌نگ و کولتووری ئیسلامیی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕه بناژووخوازه‌کان خوازیاری به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی زه‌رده‌شتیی ئێرانه.
ماڵپه‌ڕی میللی ــ مه‌زهه‌بی سه‌ربه بناژۆخوازانی رێژیمی ئێران، به بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ زه‌رده‌شتییانی ئێران په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه که زه‌رده‌شتیان به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای وڵات، وێنه‌ی ژنانی بێ‌حیجابیان بڵاو کردۆته‌وه و به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی، ئه‌رکی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلام‌یه که چاوه‌دێریی چالاکییه فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری، ته‌بلیغاتییه‌کانی ئایینه‌کانی زه‌رده‌شتی، که‌لیمی و مه‌سیحیی ئێران بکات.
هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵپه‌ڕه ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی زه‌رده‌شتیانی ئێرانی وه‌کوو تیرگان، چک دۆله، ئارش، و هه‌ڵگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ له ژنان و پیاوانی بێ‌حیجاب ده‌ربڕیوه و وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ ئایینی ئیسلامی و رێژیمی ئێران وه‌سفی کردووه.
به‌پێی ماده‌کانی ١٣، ٢٦ و ٦٤ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران، که‌مایه‌تییه ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌کانی ئێران هه‌روه‌کوو باقی هاووڵاتییانی ئێرانی مافی مرۆیی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییان هه‌یه و له به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی ئایینیی خۆیان ئازادن، به‌ڵام تێکرای ئه‌و یاسایانه گرێ‌دراو به ره‌چاوکردنی تێکڕای یاسا ئیسلامییه‌کانی ئێرانه.
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران