کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنكه‌ی نیزامیی "ته‌نه‌ف" لە سووریە هێرشی کرایە سەر

12:02 - 29 رەزبەر 2721

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە سووریە ڕایگەیاندووە هێرش كراوەتە‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامیی بریتانیا و هاوپه‌یمانان".

بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌نه‌ف ده‌كه‌وێته‌ سێگۆشه‌ی سنووری سووریه، ئۆردۆن و عێراق، كه‌ به‌ درۆن هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر.

"سێنتکام" ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە بە دڕۆن ئەنجام دراوە و لە کاتی خۆیدا وڵامی ئەو هێرشە دەدەینەوە.

ئەو پایگا نیزامییەی هێرشی کراوەتە سەر بۆ پێشگرتن لە دزەکردنی ڕێژیمی ئێران لەو شوێنە دامەزراوە.

سووریە و هاوپەیمانەکانی پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ئەو پایگایەی ئامریکا لەو شوێنە هیچ پێویست نییە. ئێستاش بەشێک کە هێزەکانی سەر بە ڕێمژیمی ئێران لە نزیکی ئەو پایگایەن.