کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ستادەکانی تەبلیغاتیی بەربژێرەکانی ڕێژیم لەگەڵ سارد و سڕیی خەڵک بەرەوڕوو بوونە

18:29 - 22 جۆزەردان 2721

ستادەکانی تەبلیغاتیی بەربژێرەکانی ڕێژیم لە کوردستان بەتایبەت شارەکانی "بۆکان و سەقز" لەگەڵ سارد و سڕیی خەڵک بەرەوڕوو بوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە شارەکانی "بۆکان و سەقز" هاووڵاتییان هیچ بایەخێک بە ستادەکانی تەبلیغاتیی بەربژێرەکانی سەرکۆماری و تەنانەت شۆراکانیش نادەن و لەگەڵ سارد و سڕیی پێشوازیی خەڵک بەرەوڕ بوونە.

هەروەها لە "بۆکان" خەڵک بەنێری تەبليغاتیی  وێنەی "ڕەئیسیـ"ـیان"  له نزيک زانکۆی "عێلمی كاربۆردى، فەلەكەى مادەر و جادەی سەدى بۆكان" سووتاندووه.

هەر لەو پێوەندییەدا لە شاری "سەقز" بەهۆی پێشوازی نەکردنی خەڵک لە ستادەکانی تەبلیغاتیی بەربژێرەکانی شۆڕای ئیسلامی بە هەر کەسێک کە وێنەی بەربژێرێک لە ماشێنەکەی بدات، ئەو بەربژێرە بڕی ١٠٠ هەزار تمەنی پارە پێ دەدات و ئەگەر وێنەکانیشیان لەنێو شار بڵاو بکەنەوە ١٥٠ هەتا ٢٠٠ هەزار تمەنیان پارە پێ دەدەن.