کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنکەی "عەینولئەسەد" بۆردومان کرا

11:47 - 13 رەشەمه 2720

 چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازیی "عەینولئەسەد" لە  پارێزگای "ئەنبار" کران و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو.

بەپێی زانیارییەکان مووشەکەکان لە جۆری کاتیۆشا بوونه و سەربازەکانی ئامریکایان کردووەتە ئامانج.

 سەرجەم ١٠ مووشەکی کاتیۆشا هاویشتراوەتە ئەو بنکە سەربازییە.

سەرلەشکر "تەحسین خەفاجی" وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کردووە، کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی، ١٠ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی "عەینولئەسەد" کراون و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی بەدواوە نەبووە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە، تەواوی مووشەکەکان لە دەرەوەی بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتەوە خوارەوە.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە ئەو بنکە سەربازییە کە دوو هەزار سەربازی هێزەکانی ئامریکای تێدا جێگیر کراوە، بۆردومان دەکرێت.