کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنکەی پۆلیسی بەحرکە و دەستەی بەڕێوەبەری کاریی حیزبی دێموکرات کۆ بوونەوە

17:05 - 22 رەزبەر 2720

لە نیوان بنکەی پۆلیسی "بەحرکە" و دەستەی بەڕێوەبەری کاریی حیزبی دێموکرات لە جێژنیکان کە پێکهاتبوو لە بەشەکانی کۆمەڵایەتی، پەیوەندییەکان و بەشی ئەمنییەت کۆ بوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

لەو دیدارەدا لەلایەن بەرپرسی پۆلیسی بەحرکە پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەری کاریی حیزبی دێموکرات کرا.

دواتر چەند باس و بابەتگەلێکی وەک دوایین گۆڕانکاریی ناوچەکە، ئێران و کوردستان بە تایبەت پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات تاوتوێ کرا.

 لەم پەیوەندییەدا مەلا "عەلی سێڵاو" وەک بەشی پەیوەندییەکان بەنیسبەت دۆخی هەنووکەیی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئێران باسی لە زەخت و گوشارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ سەر چالاکانانی مەدەنی و ژینگەپارێزان و سیاسییەکان کرد.

ناوبراو هەروەها باسێکی کورتی لە سەر دووایین گۆڕانکاری لە ساختاری حیزب، پێگەی حیزب و سیاسەتەکانی حیزب بەنیسبەت بەشەکانی دیکەی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا کۆمەڵێک بابەتی وەک دۆخی ئێستای کوردستان بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و مەترسییەکانی و دۆخی ئەمنیی کەمپ و ناحیەی بەحرکە باس کرا.