کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنکەیەکی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران لە شاری کرماشان ئاگری تێبەردرا

17:06 - 25 رێبەندان 2721

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان لە ناوچەی "ماهیدەشتـ"ـی شاری کرماشان، بنکەیەکی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران ئاگری تێبەردرا.

بەپێی سەرچاوەکان ئەو ڕووداوە لە ئەمبارێکی ڕاگرتنی مەوادی سووتەمەنی لە یەکێک لە بنکەکەکانی پشتیوانی سپا لە ناوچەی "ماهیدەشتـ"ـی شاری کرماشان ڕوویداوە و زەرەر و زیانێکی مادی زۆر بە بنکەکە گەیشتووە.

تا ئێستا زانیاری ورد لە بابەت هۆکاری ئاگرکەوتنەکە ئاشکرا نەکراوە و تەنیا ڕاگەیەندراوە کە ئاگرەکە کوژاوەتەوە.