کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنکەیەکی فەرهەنگی لە بۆکان لەلایەن سپای پاسدرانەوە داخرا

10:44 - 8 بەفرانبار 2721

ڕێکەوتی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بینا و شوێنی کاری کانوونی پەرورەدەی فیکریی منداڵان لەلایەن سپای تێرۆرستی پاسداران داگیر کرا و کرا بە بنکەی نیزامیی سپای پاسداران.

کانونی پەروەردەی فیکریی منداڵان کە لە نزیک بنکەی سەرەکیی سپای پاسداران بووە و بە بیانووی ئەمنییەتی زیاتری ئەو بنکەی ڕێژیم، بڕیاری داخستنی دراوە.

پێشتریش فەرماندەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی بۆکان بە ناوی سەرهەنگ ''جمشیدی'' بە هاوکاریی ''محەممەد ئەمین زادە'' بەناو فەرمانداری بۆکان گوشاریان بۆ کانون پەروەردەی منداڵان هێناوبوو کە دەبی ئەو بینایە کە نزیک لە بنکەی سەرەکی سپای پاسدارانە چۆڵ و ڕادەستی سپا بکرێت.

لە ئیستادا کانونی پەروەردەی فیکریی منداڵان لە بۆکان هیچ بینا و شوێنیکی نییە هەتا درێژە بە کار و چالاکییەکانی بدات.