کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"بنی گانتێز": ڕێژیمی ئێران لە ئێستادا خۆی ئامادە دەکات تاکوو هێرش بکاتە سەر ئۆرشەلیم

15:59 - 20 سەرماوەز 2721

"بنی گانتێز" وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئامریکاییدا وتی: "ڕێژیمی ئێران خۆی ئامادە دەکات تاکوو هێرش بکاتە سەر ئۆرشەلیم".

بەپێی بڵاوکراوەی هەواڵدەریی "تایمزی ئیسرائیل"، "گانتز" لە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ "لۆوید ئاستین" وەزیری بەرگریی ئامریکا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی: "ڕێژیمی ئێران تەنیا هەڕەشەیەکی فیزیکی بۆ سەر ئەمنییەتی ئێمە نییە، بەڵکوو هەڕەشەیەکی هەستپێکراوە بۆ سەر چۆنیەتیی ژیان و بەها هاوبەشەکانی ئـێمە".

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل زیادی کردووە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران ئاواتی ئەوەیە بە مەبەستی لەنێوبردنی هەموو ئاسەوارەکانی ئازادی و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ببێتە هێزێکی سەقامگیر.

"گانتز" زیادی کردووە: "ڕێژیمی ئێران لە دانیشتنەکانی بەرجام لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا پێشنیارێکی ئەوتۆی نەبووە و تەنیا یاری بە کات دەکات".