کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەکان لە کوردستان و ئێران بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا توانای تێچووکەیان نییە

18:14 - 21 رەشەمه 2719

شرۆڤەکارانی ئابووری لە ئێراندا باس لەوە دەکەن ئەو ڕاسپارده تەندروستییانەی کە دەسەڵات بۆ خۆپاراستی هاووڵاتییان باسی لێ دەکات لە توانای خەڵکدا نییە و بنەماڵەکان ناتوانن تێچووە ماددییەکەی بدەن.

بەردەستی پێشووی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لە کاروباری ئابووریدا باسی لەوە کردووە، درێژبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا ژیانی خەڵک و وڵات تووشی کێشەی جیددی دەکات.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی، دەبێ لەو قۆناغەدا کە تووشی چالش بووینە دەبێ یارمەتیی خەڵک بدەین.

بە قسەی شرۆڤەکارانی ئابووری ئەو ڕاسپاردانەی کە دەسەڵات باسی لێوە دەکات لە توانای ماددیی بنەماڵەکاندا نییە، بەتایبەتی ئەو بنەماڵانەی کە داهاتی کەمیان هەیە ناتوانن لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە.

لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران خۆی یارمەتی بە خەڵک نادات و تەنانەت کەلوپەلە تەندروستییەکانیش بە گران بە خەڵک دەفرۆشێتەوە.

خەڵک بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی کۆرۆنا تەنانەت لەسەر تێچووی خۆیان دەستیان کردووە بە خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتییەکان.