کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات نەورۆزیان لە داوێنی سرووشتدا پیرۆز کرد

17:18 - 2 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نوێ بوونەوەی ساڵ، نەورۆزیان لە داوێنی سرووشتدا پیرۆز کرد.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی خاکەلێوە، بە بۆنەی نوێ بوونەوەی ساڵ و هاتنی نەورۆزی کوردەواری کە هێمای جمان و ڕسکانی سرووشت و ژیانەوەیە؛ بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئەو ڕۆژەیان لە داوێنی سرووشتدا پیرۆز کرد.

ڕۆژی ١ی خاکەلێوە واتا یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ، ئاڵوگۆڕی وەرزە لە نێوان سەرما و شەختەدا بۆ وەرزی چرۆ و ڕابوونی سرووشت؛ هەر بەو بۆنەیەوە بنەماڵەکان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕێز گرتن لەو ڕابوونە دەچنە داوێنی سرووشتەوە.