کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی جاشێک هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی پیرانشار

12:26 - 2 پووشپەڕ 2720

دوای ئەوەی کە جاشێک لە پیرانشار بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی پیرانشار مرد، بنەماڵەی ئەو جاشە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو نەخۆشخانەیە و کادری دەرمانی و پزیشکیی ئەو نەخۆشخانەیەیان بە چەقۆ بریندار کردووە.

ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، دوای ئەوەی کە جاشێک بە ناوی ''بایزید باپیری'' کوڕی ''حوسێن'' بەهۆی نەخۆشیی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی پیرانشار دەمرێت، بنەماڵەکەی هێرش دەکەنە سەر ئەو نەخۆشخانەیە.

نەخۆشیی کۆرۆنا هەتا ئێستا دەرمانێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە و ڕۆژانە هەزار کەس لە جیهاندا دەکات بە قوربانی، هەروەها خەڵک بەردەوام رێز لە پزیشکەکان و کادری دەرمانی دەگرن کە بەردەوام لەگەل ئەم پەتا کوشەندەیە بەرەوڕوون و ماندوونەناسانە خزمەت بە خەڵک دەکەن.

بەڵام بنەماڵەی ئەم جاشە هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەی پیرانشار و برایەکی ئەو جاشە بە ناوی ''سامان باپیری" بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کادری دەرمانی و پزیشکیی ئەو نەخۆشخانەیە و ٦ چەقۆی لە یەکێک لە پزیشکەکان داوە.

پزیشکی ئەو نەخۆشخانەیە کە بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر، بەتوندنی بریندار بووە و هەروەها دۆخی ئەمنیی ئەو نەخۆشخانەیە بەرەو ئاڵۆزی چووە و بەم هۆیەوە کادری دەرمانیی ئەو نەخۆشخانەیە لە پیرانشار دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.