بنەماڵەی شەهید "عوسمان ڕۆیان" لە دووتوێی پەیامێکدا سەرەخۆشیی خۆیان بۆ کۆچی دوایی شەهید "لوقمان مێهفەر" بە حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدی تازەی حیزب گەیاند.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئارام بنوو وانهبێژی ڕاسان، یادگاری حهماسهکانی کێلهشین و پیران.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوەختی پیاوی ڕۆژە سەختەکانی خەبات، تێکۆشەری ماندوونەناسی چیاکان و هاوڕێی شەهیدی سەربەرز و دوژمنبهزێن "عوسمان ڕۆیانـ"ـمان پێ گەیشت، دیارە سەرنانەوە لەڕێی خاک و نیشتمان گەورەترین شانازییە کە بەس بە بەژنی کەڵەمرۆڤان دەبڕێت کە هیوادارین هەڤاڵانی کاک لوقمان و باقیی شەهیدان هەتا سەر درێژەدەری ئەو ڕێگایە بن.
لە کۆتاییدا وەکوو بنەماڵەی شەهید "عوسمان ڕۆیان" سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی حیزبی خۆشەویستمان و بنەماڵەی خەباتکاری کاک "لوقمان مێهفەر" دەکەین و ئاواتەخوازین دوا خهمیان بێت.