کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی شەهیدان داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن کە هەڵبژاردنەکان بایکۆت بکەن

12:32 - 25 جۆزەردان 2721

ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی لە ساڵڕۆژی شەهیدانی قەرەسەقەلدا، لەگەڵ ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە و داوایان لە خەڵکی کوردستان کرد کە بە وتنی "نا"، شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بایکۆت بکەن و بیسەلمێنن کە خەڵکی کوردستان خەڵکێکی ئازادیخواز، ئاگا و تێگەیشتوون.

هەروەها پەیمانیان نوێ کردەوە کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجی بەرزی شەهیدان دەست لە خەبات هەڵناگرن.

لەلایەکی دیکەوە خەڵکی "بۆکان" گرینگی بە پڕوپاگەندەکانی ڕێژیم نادەن و گاڵتە بەو کەسانە دەکەن کە لە ستادی ڕەئیسیدا کار دەکەن.

لە "بۆکان" بەشێک لە بەکرێگیراوانی ڕێژم کە خۆیان بەربژێر کردبوو، بۆ ڕاکێشان و سەرنجی خەڵک، لە جامانە و کڵاش کەڵک وەردەگرن.

خەڵکی "بۆکان" وتوویانە: "ئەو بەربژێرانە بۆ ئێمە ناسراون، ئەوانە دەستیان لە دزی و تاڵانکردنی فەرمانگە حکوومییەکاندا هەیە و زۆربەیان لەو پێوەندییەدا دۆسیەیان هەیە".