
کوردستان میدیا: بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە دزەی مەرگەوەڕ، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، لە پەیامێکدا پەیمانی وفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
له ۷۲هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی یەکەمین سەرکۆماری نەتەوەی کورد ـ پیشەوا قازی محەممەدـ، ئێمە بنەماڵەی شەهیدانی دزەی مەرگەوەڕ، جارێکی دیکه پەیمان و وفاداریمان لەگەڵ ڕێباز و ڕێگای شەهیدان نوێ دەکەینەوه.
سڵاو له حیزبه خۆشەویستەکەی کوردستان، سڵاو له پێشەوای کورد ـ قازی محەممەدـ، سڵاو له دوکتور قاسملوو و دوکتورسادق شەرەفکەندی!
له دزەی مەرگەوەڕەوە پەیمانی وەفاداریی هەموو خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ، بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامان لەگەڵ حیزبه خۆشەویستەکەی خۆمان ـ حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران ـ ڕادەگەیەنین و سەری ڕێز بۆ شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین.
بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی