کوردستان میدیا: بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی حیزبی دێموکرات، لە شاری شنۆ، لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەدا، پەیمانی وفادارییان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری شنۆ، بە بۆنەی ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە ــ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ــ پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
به رز و پیرۆز بێت ڕۆژی ۱۰ خاکەلێوه ــ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ــ!
ئێمه وەک بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڵێن دەدەین هەتا وەدیهاتنی ئامانجه پیرۆزەکانی شەهیدانمان، تا سەر وەفادار بین.
سڵاو له ڕۆحی بەرزیان!