بنەماڵەی ''محەممەد ماملێ'' هونەرمەندی ناوداری کورد لە پەیامێکدا هێرشی ڕێژیمی ئێرانیان بۆ سەر کوردستان مەحکووم کرد و پشتیوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەداخەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دیتمان کە بۆ جارێکی دیکە کۆماری پەت و سێدارە دەستی دایە تاوان و بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەند شوێنێک لە خاکی باشووری کوردستانی کردە ئامانج و پێکای.
هەرچەند ئەو هێرشانە چ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە بەڵام ئەو کردەوە ئەو پەیامەی دەگەیەنێت کە ئەو ڕێژێمە چاوی دیتنی هێزی پێشمەرگە و هێزی پاراستنی خاک و نیشتمانی نییە و هەرکات هەستی بە مەترسی و لاوازبوونی بناغەی دەسەڵاتەکەی کرد، دەست دەداتە تاوانی لەو چەشنە تا بڵێ هەر ماوم.
دڵخۆشم کە ئەو ڕێژێمە هەناسەکانی کۆتایی تەمەنی دەکێشێ و ڕۆژی ڕزگاریمان نزیکە. ئەو هێرشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەم و سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگە بە ئاوات دەخوازم.
وریا ماملێ لەلایەن بنەماڵەی هونەرمەند محەممەدی ماملێ