
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بنەماڵەی پێشمەرگەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوان و هەڕەشەیان لێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان بنەماڵەی پێشمەرگەکان لە سێ گوندی "تەنگیسەر، مێراو و نییەر" بانگهێشت کراون و بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر لێپێچینەوەیان لێ کراوە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران داوای لە بنەماڵەی پێشمەرگەکان کردووە کە دەبێ کوڕ و کچەکانتان کە لە هێزی پێشمەرگەدا چالاکیی دەکەن بگەڕێننەوە و واز لە پێشمەرگایەتی بێنن.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستی بە گرتن و بانگهێشتی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان کردووە.