کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەیەکی بەکرێگیراو لە بانە سزا دران

11:36 - 26 رەشەمه 2719

لە ئەنجامی تەقەی کەس یا کەسانێکی نەناسراو لە ماشینی جاشێک لە بانە یەکێک لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە کە ئەویش لە مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران بووە، دەکوژرێت.

شەوی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی تەقە لە ماشینی جاشێک ناسراوی بانە بە ناوی حاجی "ناسر ساڵح زادە" ناسراو بە "ناسری خانمێ "دەکەن و یەکێک لە کوڕەکانی ئەو جاشە بە ناوی "مورتەزا ساڵح زاده" ناسراو بە "شۆڕش" دەکوژرێ.

بنەماڵەی "ناسر ساڵح زادە" و کوڕەکانی لە دەست و پێوەندییەکانی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن و لە دادگاکانی شارەکانی سەقز و بانەدا لە ئێعدامی لاوانی ئەو دەڤەرە دەستیان هەبووە.