لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاو کراوەتەوە کە بنەماڵەیەکی هەژار بەهۆی نەدارییەوە وەک چێشت "وێنجە" دروست دەکەن و دەیخۆن.
ئەو بنەماڵەیە بەهۆی هەژارییەوە و بۆ تێرکردنی سکیان ناچارن وێنجە بخۆن.
لەم پێوەندییەدا ساڵی ٩٧ی هەتاوی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە گوندی "حۆسێن ئاوا"ی کرمان گیرابوو و بڵاو کرابووەوە، ژیانی خەڵکانێک پیشان درا کە بەهۆی هەژاری و برسێتییەوە نان و وێنجەیان دەخوارد.
ئامارەکانی ڕێژیم سەرەڕای هەموو سانسۆر و دەسکارییەکان باس لەوە دەکەن کە هەژاری لە ئێران لەوپەڕی خۆیدایه.