کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەیەکی کورد لە شاری "قوونیە" کوژران

12:13 - 9 گەلاوێژ 2721

لە شاری "قوونیە" سەر بە کوردستانی باکوور گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەیەک و ٧ کەسی ئەو بنەماڵەیان کوشتووە و خانووبەرەکەشیان ئاگر تێبەرداوە.

دوای ئەو جینایەتە پارتی دێموکراتی گەلان (HDP)  ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە: "پارتەکەمان، لەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناک و دڕندانەیەی لە قونییە ڕووی داوە، لە هەموو ڕەهەندێکەوە بەدواداچوونی وردی بۆ دەکات". 

پارتی دێموکراتی گەڵان لە تویتێری فەرمیی خۆیدا بە زمانی کوردی بڵاوی کردووەتەوە: "لە قوونیە جارێکی دیکە ڕووی تاریکپەرستان و دڕندانەی خوێنمژەکان دەرکەوتەوە. ئەو فاشیزمانەی کە هێز و بوێری لە دەوڵەت وەردەگرن، هێرشیان کردە سەر خێزانێکی دیکەی کورد و حەوت کەسیان کوشت. ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین، هەرگیز مایەی قبووڵکردن نییە".