سندووس
نامه‌ی "ویکتۆر ئێمیل فڕانکێل" بۆ مامۆستایانی جیهان
ئه‌و پیاوه‌ی له زیندانی "ئاشوویتس"، له "لێهستانـ"ـی ناوندی کووره‌ی مرۆڤ سووتاندن، ڕای کرد، دوکتور "ویکتۆر ئێمیل فڕانکێل" (١٩٩٧ – ١٩٠٥)، دەروونناس و دەروونپزیشکی "ئۆتریشـ"ـی بوو، ناوبراو که به چاوی خۆی، خۆکوژی و کاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی مرۆیی بینیبوو، له ڕووی ئه‌زموونییه‌وه ببوو به دەروونناسێکی گه‌وره و به‌ڕێوه‌به‌رێکی زۆر کارای قوتابخانه‌کان.
فڕانکێل هه‌موو ساڵێک، له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندن و به‌بۆنه‌ی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان، نامه‌یه‌کی بۆ مامۆستایانی قوتابخانه‌که‌یان ده‌نارد و دواجار هه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ی ئاراسته‌ی گشت مامۆستایانی جیهان کرد. به‌ناوبانگترین کتێبی ناوبراو "مرۆڤ، گه‌ڕان به‌دوای مانادا"یه، که گێڕانه‌وه‌ی ئه‌زموونی پڕ له کاره‌ساتی خۆیه‌تی، وه‌ک جووله‌که‌یه‌ک که له ئۆردووگاکانی کاری زۆره‌ملێی ئاڵمانی نازیدا حوزووری هه‌بووه، ناوبراو باسی مانای ژیان، بۆ مرۆڤ، له دژوارترین هه‌لومه‌رجه‌کاندا ده‌کات.
ئه‌زموونی ناوبراو له ئۆردووگاکاندا، هۆکاری سه‌ره‌کی بوو تا قوتابخانه‌یه‌کی تازه‌ی دەروونناسی بێته ئاراوه، له‌ژێر ناوی "لۆگۆتڕاپی" یان "مانا ده‌رمانی".
"فڕانکێل"ی ئیگزیستانسیالیست، بوو به داهێنه‌ری بابه‌تی "بوون نه‌ژدی"، واته "پشێوی سۆزدارانه" و ڕای وابوو که پشێویی سۆزدارانه (اختلال عاطفی)، به‌رهه‌می بێ توانایی تاکه‌کانه له دۆزینه‌وه‌ی "مانای ژیانـ"ـدا.
به باوه‌ڕی فڕانکێل ئازادی به مانای ڕه‌هابوونه له‌م سێ چه‌مکه: "خۆماکه‌کان (غرایز)، عاده‌ته‌کان و ژینگه‌کان".
له‌سه‌ر پرسی که‌سایه‌تی، فڕانکێل ڕای وایه له مرۆڤدا هانه‌گه‌لی بنه‌ڕه‌تی بوونیان هه‌یه و ناوی "ویستی ڕوو له مانا"ی له‌سه‌ر داناون. ئیمڕۆ قوتابخانه‌ی لۆگۆتڕاپی، یان مانا ده‌رمانی، به یه‌کێک له قوتابخانه سه‌ره‌کییه‌کانی دەروونناسی دێته ئه‌ژمار.
ده‌قی نامه‌که‌ی دوکتۆر "ویکتۆر ئێمیل فڕانکێل"، به‌م شێوه‌یه‌یه:
که‌سێکم که له ئۆردووگای دیلاندا ڕامکردووه. له ماوه‌ی مانه‌وه‌م له ئۆردووگاکاندا، چاوم شتگه‌لێکی دیوه که هیچ مرۆڤێک نه‌ده‌بوو دیبای:
ژوورگه‌لێکی گازیم دیوه، که شاره‌زاترین ئه‌ندازیارانی بیناسازی چاکیان کردبوو. پزیشکی زۆر پسپۆڕم دیوه که به شێوه‌یه‌کی شاره‌زایانه منداڵانیان ژارخوارد ده‌کرد. کۆرپه‌م دیوه که به‌هۆی ده‌رزی لێ دانی باشترین په‌ر‌ستاره‌کانه‌وه مردووه. مرۆڤی وامدیوه، ده‌رچووی قوتابخانه و زانستگاکان؛ ئاگریان تێپه‌رده‌دان و ده‌یانسووتاندن.
بۆیه به دوودڵییه‌وه له "فێرکردنـ"ـی ڕووت ده‌ڕوانم و داواتان لێ ده‌که‌م:
بۆ مرۆڤ بوونی قوتابییان تێ‌بکۆشن، تا هه‌وڵ و تێکۆشانی ئێوه، نه‌بێته هۆی بارهێنانی "پسپۆڕی دڕنده" و نه‌خۆشی دەروونیی لێزان. خوێندن، نووسین، بیرکاری و... هتد، کاتێک بایخ په‌یدا ده‌که‌ن که هاوکاریمان بکه‌ن بۆ به مرۆڤکردنی منداڵان و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی داهاتوویه‌کی گه‌ش.
بوون به پزیشک، ئه‌ندازیار، لێزان و پسپۆڕ، کارێکی دژوار نییه و به چه‌ند ساڵ خوێندن مرۆڤ ده‌توانێت پێیان بگات، هه‌ر وه‌ک ئێستا له کۆمه‌ڵگادا هه‌م پزیشکمان زۆره و هه‌م ئه‌ندازیار. به‌ڵام گه‌وره‌ترین دارایی ئێمه مرۆڤبوون و ڕه‌وشتی به‌رزمانه که به‌هۆی پڕنرخبوونیان و کێشی قورسیان، له‌گه‌ڵ هیچ بڕوانامه‌یه‌ک هاوسه‌نگی نا‌که‌ن.
مامۆستا "زارا محەممەدیـ"ـش، له وتاربێژییه‌کی کورت‌دا، گه‌وره‌ترین که‌ڵکه‌ڵه‌ی هه‌ر لێپرسراوییه‌تی له به‌رابه‌ر منداڵانێکدایه که هه‌ست ده‌کات، ده‌بێ جۆرێکی تر و به مێتۆدێکی تر "په‌روه‌رده" بکرێن، تا هه‌م ئێمه ئه‌رکی مرۆڤبوونی خۆمان له‌هه‌مبه‌ر به‌ره‌کانی داهاتوو به جێگه‌یاندبێت و هه‌میش له ڕێگه‌ی ئه‌و منداڵانه‌وه داهاتوویه‌کی جیا له‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌ی به ناوی کۆمه‌ڵگا ساز کراوه، له نوێ بونیات بندرێته‌وه.
مامۆستا "زارا" ده‌ڵێت:
گشتمان لێپرسراوین له به‌رابه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ماندا، ئه‌گه‌ر به‌یانی منداڵێک بێته نێو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێستا ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین، ده‌مانخاته ژێر پرسیاره‌وه و لێمان ده‌پرسێت: "ئه‌ی ئێوه چیتان کرد بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه؟
هاوڕێیان!
هه‌ر کام له ئێمه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆماندا، ئه‌رکێکمان ده‌که‌وێته سه‌ر شان، ئه‌و ئه‌رک و ڕه‌ساڵه‌ته‌ش کارکردن و تێکۆشان بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه که تێیدا ده‌ژین. کۆمه‌ڵگای ئێستای ئێمه کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی نییه، ئینسانییه‌ت واتای خۆی له‌ده‌ست داوه، هه‌موو شتێک به‌پێچه‌وانه‌ی خۆیه‌تی، هیچ شتێک له‌سه‌ر جێگه‌ی خۆی نییه. ده‌بێ تێ‌بکۆشین، گه‌ر ئێمه تێنه‌کۆشین کێ تێبکۆشێت؟
هه‌ستیان به‌مه کردووه که ته‌نیا ڕێگه‌ی بونیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤته‌وه‌ر، به شاڕه‌گی په‌روه‌رده‌ی منداڵاندا تێده‌په‌ڕێ، بابه‌تێک که گشت پسپۆڕ و لێزانان پێداگریی له‌سه‌ر ده‌که‌ن و هه‌ر ئێستا له گه‌وره‌ترین هۆده‌کانی بیر و ئه‌ندیشه و له زانکۆ باوه‌ڕپێکراوه‌کانی جیهاندا وه‌ک بابه‌تێکی وردی خوێندنه‌وه، کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت و ده‌یانهه‌وێ تبناخه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆیی بۆ داهاتوو، له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵ – مرۆڤه‌وه دامه‌زرێنن، که گشت مافه‌کانی مرۆڤی تێدا پارێزراو بێت و ده‌مارگرژی و کوشت و کوشتار و یه‌کتر ئازاردان، به یه‌کجاری کۆچ بکات. ئه‌وه هیوای ده‌روونیت مامۆستا "زارا"یه، بۆ داهاتووی کۆمه‌ڵگاکه‌ی.
سەرچاوەکان:
١- ماڵپەڕە ئینتێڕنێتییەکان
٢- وتاربێژییەکی مامۆستا زارا
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە ڕا و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.