![](/weney-mallperr/12670.jpg)
كوردستان میدیا: كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازی توركیه ده‌ڵێن كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره F16 كانی ئه‌م وڵاته فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی كه هه‌رێمی ئاسمانیی توركیه‌ی به‌زاندبوو، خستووه‌ته خواره‌وه. وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیه ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. به‌م شێوه وا دێته پێش چاو كه شه‌ڕی سووریه به كرده‌وه ده‌چێته قۆناخێكی نوێوه و ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان ئه‌م دووڵاته و خستنه خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه هاوكێشه‌كانی داهاتووی ئه‌م شه‌ڕه تووشی گۆڕانكاریی ده‌كات.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی توركیه، ئه‌م فڕۆكه‌یه له سنووری سووریه و توركیه له حاڵی فڕین‌دا بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م فڕۆكه‌یه، فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسی له جۆری SU 24 بووه. ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه وتوویه‌تی كه فڕۆكه‌ی ناوبراو هه‌رێمی ئاسمانیی توركیه‌ی نه‌به‌زاندووه و له‌نێو خاكی سووریه‌دا بووه.
به‌پێی هه‌ندێ له ڕاپۆرته‌كان، گرووپه توركهمهنهكانی لایه‌نگری توركیه كه له سووریه‌دا دژی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كانیان گرتووه و له دووی دووهه‌مین فڕۆكهواندان.
هه‌واڵنێریی ئاناتوولی توركیه ڤیدیۆیه‌كی له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م فڕۆكه‌یه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی توركیه ده‌ڵێن ئه‌م فڕۆكه‌یه، هوشدارهكانی به جیددی وه‌رنه‌گرتبوو.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه فه‌رمانی كردووه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیه تا له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ناتۆ ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا بكه‌ن.