ک/مـــــــــــیدیا: وته‌بێژی کۆفی عه‌نان، نوێنه‌ری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریه، قسه‌کانی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئێرانی له‌مه‌ڕ سه‌ردانی عه‌نان له ئێرانی ره‌ت کردۆته‌وه و گوتوویه‌تی: ناوبراو سه‌ردانی ئێران ناکات.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئێران، رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاندبوو: کۆفی عه‌نان نوێنه‌ری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌ریی قه‌یرانی سووریه، له رۆژه‌کانی دووشه‌ممه و سێ‌شه‌ممه‌ی حه‌وتووی داهاتوو سه‌ردانی تاران ده‌کات.
رێژیمی سووریه گه‌ڵاڵه‌ی کۆفی عه‌نانی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریه‌ی په‌ژراندووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دژکرده‌وه‌ی سارد و سڕی وڵاتانی جیهان و ئوپۆزسیۆنی سووریه به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
کۆفی عه‌نان، خوازیاری کۆتایی هێنان به تێکهه‌ڵچوونه‌کان، چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه ده‌وڵه‌تییه‌کانی رێژیمی سووریه له‌و شارانه‌ی که گرووپه دژبه‌ره‌کان تێیدا جێگیرن و هه‌روه‌ها پێکهێنانی هه‌لی له‌بار بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆییه‌کان به خه‌ڵکی لێقه‌وماوی سووریه‌یه.