كوردستان میدیا: ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک پۆست"، له بابه‌تێكدا هه‌قیقه‌تێكی تاڵ باس ده‌كات؛ تێرۆریستێک بووەته مامۆستا له ئا‌مریكا.
له وتارێكدا كه له "نیۆیۆرک پۆست"دا بڵاو بووەته‌وه، دوو نووسه‌ر باس له تێرۆری ڕێبه‌ری كوردان له ساڵی ١٩٩٢ له ڕێستۆرانی میكۆنۆس له ئاڵمان ده‌كه‌ن كه دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانی به ده‌ستی تێرۆریستانی نێردراوی تاران شه‌هید كران.
له‌و وتاره‌دا نووسه‌ران باس له "حوسێن مووسه‌ویان" ده‌كه‌ن كه له‌و سه‌رده‌می تێرۆره‌دا باڵوێزی ڕێژیمی تاران له بێرلین بوو و په‌ناگه‌ی تێرۆریستانی نێردراوی تاران بوو.
نووسه‌رانی بابه‌ته‌كه ده‌ڵێن: "له‌و كاته‌دا له ساڵی ١٩٩٢، مووسه‌ویان باڵوێزی ئێران بوو له ئاڵمان و له كاتی دادگاییكردنی تێرۆریسته‌كانی ئێران‌دا، گوتی كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه پاڵ حكوومه‌تی ئێران وه‌كوو گاڵته و جوك وان و دادگا حكوومه‌تی ئێران به بێ‌تاوان ده‌ناسێنێت، ده‌بینین. به‌ڵام دواتر دادگا حوكمی تاوانباریی ئێرانی دا. ده‌وڵه‌تی ئاڵمان داوای له ئێران كرد كه مووسه‌ویان و تێرۆرسیتهكانی دیكه‌ی نێو باڵوێزخانه‌كه له ئاڵمان بباته ده‌ر".
بابه‌ته‌كه لە "نیۆیۆرك پۆست" ده‌ڵێت كه دوای چوونه ده‌رەوەی مووسه‌ویان له ئاڵمان، كرا به ڕاوێژكاری شۆرای ئه‌منیه‌تی ئێران. دواتر له سه‌رده‌می ئۆبامادا چووه ئا‌مریكا و له‌وێ له‌گه‌ڵ ناوه‌نده فكرییه‌كانی ئامریكادا ده‌ر ده‌كه‌وت و وت‌ووێژیان لێ وه‌رده‌گرت.
نووسه‌رانی بابه‌ته‌كه ده‌ڵێن كه مووسه‌ویان كه له خاكی ئامریكادا ده‌ژی، له‌م ساڵانه‌دا نه‌ك دژی تێرۆری میكۆنۆس قسه‌ی نه‌كردووه و له ڕابردووی په‌شیمان نییه، به‌ڵكوو به‌رده‌وام دیفاعی له سیاسه‌ته‌كانی ڕێژیمی تاران كردووه.
له وتووێژ و نووسینه‌كانیدا به‌رده‌وام پاساوی بۆ سیاسه‌تی مه‌لاكان له ئێران هێناوه‌ته‌وه و بنكه‌ی دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مه‌لاكان بووه.
نووسه‌ره‌كان ده‌ڵێن كه له كاتێكدا ئیداره‌ی ترامپ له ڕێككه‌وتننامه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كشاوه‌ته‌وه، ئیدی مانه‌وه‌ی باڵوێزێكی سه‌رده‌مانی تێرۆری میكۆنۆس، له خاكی ئامریكادا قازانجه‌كه‌ی بۆ كێیه؟