کوردستان میدیا: ژماره‌یه‌ک چالاکی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، مه‌ده‌نيی کوردستانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌کدا سووکایه‌تی به که‌سایه‌تییه سیاسیی و ومێژووییه‌کانی گه‌لی کوردیان له کۆپه‌ڕی ره‌شه‌بای رووداوه‌کان مه‌حکووم کردووه.
ده‌قى ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌کیی رێكخراوى مافى مرۆڤى كوردستاندا بڵاو بووته‌وه، به‌م چه‌شنه‌یه:
به‌ناوی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ندێشه‌ی به مرۆڤ به‌خشی
له‌م دوایانه‌دا کۆپه‌ڕیک به‌ناوی ره‌شه‌بای رووداوه‌کان، نووسینی عێرفان قانعی‌فه‌رد و به گێڕانه‌وه‌ی ئاغای عیسا پژمان مه‌ئمووری پێشووی رێکخراوی (ساواک) مۆڵه‌تی یاسایی پێدراوه و له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپی علمـه‌وه چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه. ناوه‌رۆکی ئه‌و کۆپه‌ڕه بۆ چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له مێژووی هاوچه‌رخی کوردستان و رێبه‌رانی سیاسیی ئه‌م نیشتمانه له روانگه‌ی ته‌رخان کراوه و جیا له مه‌به‌ستی تاکه‌که‌سیی گێڕٍه‌ره‌وه و دانه‌ر، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌کان، ناته‌بایی راشکاوانه‌ی ره‌وتی هێنانه‌دیی مێژووی خه‌باتی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ده‌قه‌کانی ئه‌و په‌رتووکه و قسه‌ی په‌رێشانی ده‌روون و ئاڵۆز به‌کارهێنانی ده‌ربڕینی سووک له به‌رامبه‌ر پیاوه مه‌زنه‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌ت نه‌مر مه‌لا مسته‌فا بارزانی و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یه.
ئێمه وێڕای پێدگری له‌سه‌ر پابه‌ندیی خۆمان له بنه‌ما دێمۆکراتیکه‌کان، پشتیوانی له ئازادیی راده‌ربڕین و ده‌رک کردن به تاوتوێی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مێژووی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد و به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی یه‌ک سه‌ده‌ی رابردوودا و به پشت به‌ستن به بنه‌مای که‌رامه‌تی مرۆیی، ره‌وشی پێویستیی باسی زانستی و هه‌ڵێنجرانی لۆژیکیی رووداوه‌کان، بابه‌ته‌کانی ئه‌و کۆپه‌ڕه به‌گشتی به به‌ده‌ر له متمانه و پێگه‌ی زانستی و به پێشێلکاری بنه‌مای ئه‌خلاقی و به کۆپه‌ڕێکی وه‌همی و چه‌واشه‌کاری رووداوه مێژووییه‌کانی داده‌نێین:
1 ـ تێکڕای بابه‌ته‌کانی ئه‌و په‌رتووکه هیچ چه‌شنه بایه‌خێکی به‌ڵگه‌ییان نییه نووسه‌ر به پشت به‌ستن به ده‌سته‌واژه‌ی مێژووی زاره‌کی و وه‌همی تاکه‌کسی، بێحورمه‌تی و بوختان هه‌ڵبه‌ستنی گه‌یاندۆته‌وه ئه‌وپه‌ڕی بێ‌ئه‌خلاقی و هه‌وڵی داوه له جیاتی راستییه‌کانی مێژوو روانگه‌ی تاکه‌که‌سیی خۆی بسه‌پێنێت.
2 ـ له‌سه‌ر بنه‌مای کتێبی ناوبراو گێڕه‌ره‌وه‌ی رووداوه‌کان (عیسا پژمان) له مه‌ئموورانی پایه‌به‌رزی رێکخراوی ئه‌منیه‌تیی حکوومه‌تی پاشایه‌تی (ساواک) بووه که به‌م پێیه کرداری ناوبراو له‌و ده‌زگایه ده‌بێ بخرێته چوارچێوه‌ی قه‌زاوه‌ت و بڕیاری مێژوو و کۆمه‌ڵگاوه، چونکه ئه‌و که‌سه به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌دووتوێی بابه‌ت و رووداوه‌کاندا له‌باتی خوێنه‌ر قه‌زاوه‌تی کردوو و به‌شداره، که‌وایه به پشت به‌ستن به‌م بنه‌ما زانستییه هه‌رچه‌شنه شایه‌تی و به‌ڵگه‌یه‌کی ناوبراو له‌م باره‌وه سه‌قه‌ت، به‌دووره له متمانه و بێ به‌ڵگه‌یه.
3 ـ به‌کارهێنانی وێنه‌ی هێندێ له رێبه‌رانی سیاسیی هاوچه‌رخی کورد له کۆتایی کتێبه‌که‌دا ته‌نیا به هێنانی ناوه‌کانیان له په‌راوێزی گێڕانه‌وه‌کان، هیچ به واتای راستی و دروستیی ئیدیعاکانی ناو ده‌قی کتێبه‌که نیه.
4 ـ وێنا کردنی یه‌کپارچه‌ی پازلی مێژووی هاوچه‌رخی کورد، به‌تایبه‌ت له قۆناغ و زه‌مه‌نه ئاشکراکانیدا، چه‌شنی حزوور و به‌شداریی یه‌کپارچه له شۆڕشی 1357 به مه‌به‌ستی رووخانی حکوومه‌تی پاشایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سکردی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا له به‌شێکی زۆر له جوغرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پیوار (غیاب)ی حکوومه‌تی پاشایه‌تی و ئاغای عیسا پژمان‌دا وه‌کوو کتێبی ئه‌نتیکه‌ی! ره‌شه‌بای رووداوه‌کان به شێوه‌ی راشکاوانه له‌گه‌ڵ رووداوه‌کانی ناو ئه‌و کتێبه‌دا له ناته‌بایی دایه.
5 ـ به‌کارهێنانی قسه‌ی سووک و جنێو به هێندێ له که‌سایه‌تییه مێژووییه‌کانی کورد و که‌سانی حقووقی، به‌تایبه‌ت مه‌لا مسته‌فا بارزانی له زمانی گێڕه‌ره‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دانه‌ر به بیانووی توێژینه‌وه له مێژوو، به روونی ده‌ربڕی نه‌بوونی متمانه‌ی ئه‌خلاقی و زانستیی ئه‌م کتێبه‌یه.
6 ـ به‌کارهێنانی ناو و ناتۆره‌ی وه‌ک عه‌ره‌بی مارمێلکه‌خۆر له سووکایه‌تی و بێحورمه‌تیی به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له سه‌ره‌تای مێژووه له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه وێنا کردنی ئه‌و سووکایه‌تییه به شێوه‌ی ئاسایی به پێگه و که‌سایه‌تیی خاته‌مولئه‌نبیا حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د (د.خ) و که‌سایه‌تییه گه‌وره دینییه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا له روانگه‌ی ئێمه‌وه کارێکی وه‌هماوی و ناشیرینه.
7 ـ به‌گشتی ئامانجی دانه‌ری کتێبی ره‌شه‌بای رووداوه‌کان له به‌رکارهێنانی مێتۆدی ئاوێته و تێکه‌ڵ کردنی هێندێ پرسی گشتی له قاوخی بابه‌ته‌که و له هێندێ شوێندا هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی گوماناوی له نێواخنی گێڕانه‌وه‌که‌دا شه‌پۆلێک له درۆ له دووتوێی ورده‌کارییه‌کانی داستاندا دێنێته ئاراوه هه‌تا به شکاندنی متمانه‌ی که‌سایه‌تییه مێژووییه‌کانی کورد له راستیدا به مه‌به‌ستی بێ ناوه‌رۆک نیشاندان و یاری کردن به خه‌باتی خه‌ڵکی کورد و بچووک و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی حقووق و که‌رامه‌تی مرۆیی ده‌یهه‌وێت له سۆنگه‌ی لادان له بنه‌ما و ره‌مزی بزووتنه‌وه‌کانه‌وه له‌و کتێبه‌دا کۆمه‌ڵگا چه‌واشه بکات. هه‌ر بۆیه له‌م کتێبه و به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی دانه‌ره‌که‌یدا هیچکات له‌باره‌ی هۆکاره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بزووتنه‌وه‌وی نه‌ته‌وه‌ی کورد و بنه‌مای هۆکاری بوونی توانایی ناڕه‌زایه‌تییه هه‌نووکه‌ییه‌کان له‌لای رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد هیچ باسێک نه‌هاتوونه‌ته گۆڕێ.
له کۆتاییدا ئێمه پێمان وایه ته‌واوی ئه‌و لایه‌نه حه‌قیقی و حقووقییانه‌ی که له‌م کتێبه‌دا باسیان کراوه، ئه‌رکی سه‌رشانیانه له هه‌ر رێگایه‌کی لوا‌و و گونجاو له‌مه‌ڕ خستنه‌ڕووی تێبینی و روانگه‌ی ره‌زایه‌تبه‌خش له‌مه‌ڕ ره‌ت یان په‌سندی بابه‌ته‌کانی ناو ئه‌م کتێبه هه‌وڵ بده‌ن و یه‌ک به یه‌کی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاش بانگهێشت بکه‌ن له هه‌مبه‌ر ئه‌و ئیدیعا به‌رباسانه‌ی که له‌م کتێبه‌دا هاتوونه‌ته به‌راس، به‌پێی پێوه‌ری ئاوه‌زی و بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌کان له دادگای زه‌ین و عه‌قڵانیه‌تی خۆیاندا لێکی بدنه‌وه.
ـ ئه‌حمه‌د قازی: نووسه‌ر و سه‌رنووسه‌ری پێشووی گۆڤاری سروه
ـ دوکتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان: مامۆستای زانستگا، چالاکی سیاسی
ـ دوکتۆر ره‌حیم فه‌ره‌هه‌مه‌ند: سکرتێری گشتیی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد
ـ محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی: مامۆستای زانستگا، نووسه‌ر
ـ محه‌ممه‌د ساڵح ئیبراهیمی: نووسه‌ر و وه‌رگێڕی قورئان
ـ حه‌سه‌ن ئه‌مینی: چالاکی سیاسی و مه‌زهه‌بی
ـ هادی ئه‌ده‌ب: ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد، چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ـ حه‌سه‌ن شاه ئۆوه‌یسی: چالاکی سیاسی
ـ سه‌ید باباشێخ حوسێنی: مێژوونووس و توێژه‌ر
ـ نه‌جمه‌دین جه‌باری: نووسه‌ر، مامۆستای زانستگای کوردستان
ـ تاهیر سه‌رحه‌دی: وه‌رگێڕ، مامۆستای زانستگای کوردستان
ـ فه‌ردین سادق ئه‌یووبی: ته‌ڕاح، وێنه‌کێش، مامۆستای زانستگا
ـ موختار زارعی: ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد، رۆژنامه‌نووس
ـ دوکتۆر جه‌لال جه‌لالی‌زاده: مامۆستای زانستگا، چالاکی میللی مه‌زهه‌بی
ـ سه‌ید مه‌عرووف سه‌مه‌دی: مامۆستای زانستگا
ـ ره‌حیم لوقمانی: شاعیر و نووسه‌ر
ـ ئه‌ندازیار ره‌زا سوهرابی: نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
ـ مه‌حموود مه‌حموودی: شاعێر، رۆژنامه‌نووس
ـ ئیجلال قه‌وامی: رۆژنامه‌نووس، چالاکی مافی مرۆڤ
ـ جه‌لال مه‌له‌کشا: شاعیر، نووسه‌ر
ـ فارۆق بۆره‌که‌یی: نووسه‌ر
ـ سدیق بۆره‌که‌یی: نووسه‌ر
ـ دوکتۆر هاشم هیدایه‌تی: چالاکی سیاسی
ـ حاسڵ داسه: نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیس
ـ سه‌ید مه‌سعوود حوسێنی: نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیس
ـ ره‌حمان بێهه‌مه‌نش: نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیس
ـ عه‌تائوڵڵا حه‌واری نه‌سه‌ب: نووسه‌ر
ـ عه‌بدوڵڵا حه‌واری نه‌سه‌ب: چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی
ـ عه‌دنان به‌رزنجی: چالاکی فه‌رهه‌نگی
ـ حه‌مید قه‌وامی: ده‌رهێنه‌ر
ـ باباشێخ موده‌ڕس: چالاکی مه‌ده‌نی
ـ فه‌رزاد حاجی میرزایی: نووسه‌ر، مامۆستای زانستگا
ـ حامد فه‌رازی: چالاکی سیاسی
ـ دوکتۆر سه‌لاحه‌دین خه‌دیو: رۆژنامه‌نووس، چالاکی سیاسی
ـ دوکتور خالید ته‌وه‌کولی: مامۆستای زانستگا، چالاکی سیاسی
ـ کولسووم عوسمانپوور: شاعێر، نووسه‌ر
ـ سیمین چایچی: شاعێر، نووسه‌ر
ـ ئیسماعیل موفتی زاده: چالاکی سیاسی
ـ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی‌نیا: شاعێر، لێکۆڵه‌ر
ـ ئه‌فشین محه‌ممه‌دی: شاعێر، نووسه‌ر
ـ جه‌بار ده‌ست باز: رۆژنامه‌نووس، چالاکی خوێندکاری
ـ محه‌ممه‌د قوربانیان: کارناسی باڵای کۆمه‌ڵناسی
ـ محه‌ممه‌د شه‌ریف عه‌لیڕه‌مایی: شاعێر، لێکۆڵه‌ر
ـ به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی: نووسه‌ر
ـ سوه‌یلا محه‌ممه‌دی: نووسه‌ر
ـ ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی: نووسه‌ر
ـ عه‌لی دلێری: نووسه‌ر
ـ ئه‌مین گه‌ردیگلانی: وه‌رگێڕ، نووسه‌ر
ـ سدیق ئیسلامیان: نووسه‌ر، لێکۆڵه‌ر
ـ محه‌ممه‌د ره‌ئووف ته‌وه‌کولی: نووسه‌ر
ـ هاشم سه‌لیمی: نووسه‌ر
ـ محه‌ممه‌د که‌مانگه‌ر: نووسه‌ر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ئاوێنه
ـ عه‌تائوڵڵا قادری: چالاکی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی
ـ دوکتور فه‌ره‌یدوون نووری: نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس
ـ که‌ماڵ ئه‌مینی: شاعێر، رۆژنامه‌نووس
ـ محه‌ممه‌د موه‌فه‌قی: شاعێر، رۆژنامه‌نووس
ـ داوود قاسمی: چالاکی خوێندکاری
ـ وه‌فا ره‌حیمی: مامۆستای زانستگا
ـ ئازاد نمه‌کی: چالاکی سیاسی
ـ فه‌رهاد هادی: چالاکی مه‌ده‌نی
ـ مه‌هدی زه‌ندکه‌ریمی: مامۆستای زانستگا
ـ ئیبراهیم هاشمی: کارناسی خه‌ڵک‌ناسی
ـ ئیسماعیل عه‌زه‌می: شاعێر
ـ شۆڕش سه‌عیدپوور: سه‌رنووسه‌ر پێشووی رامان
ـ فه‌ردین که‌مانگه‌ر: رۆژنامه‌نووس
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران