کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌بۆنەی شەوی یەڵداوە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

10:44 - 30 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز و هەروەها شەوی یەڵدا شەوی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری گردکشانە، بەبۆنەی شەوی یەڵداوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و دروشمی تایبەت بەو بۆنەیان لەسەر دیوارەکان نووسی.

هاوکات تراکت و پۆستێری تایبەت بەو بۆنەیان لە شوێنەکانی وەک: "بەری پاسگا، بەری قوتابخانە، بازاڕی هەفتانە و نێو گوندی پەسوێ" بڵاو کردەوە.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە چەندین گوندی ناوچەی سەرشیو و بەری بەگزادەی مەریوان،  بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانوە کار و چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات لە گوندەکانی: "گومارەلەنگ ، ئیسەوڵێ، سەردۆش  و کانی سانان"، تراکت و پۆستێری تایبەت بە ۲٦ی سەرماوەزیان بڵاو کردەوە.

لە بۆکانیش بەبۆنەی شەوی یەڵداوە، تەقەی خۆشییان کردووە.