کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌بۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە لە سنه شیرینی بڵاو کرایەوە

11:52 - 2 رێبەندان 2719

لە سنەی قارەمان، کچان و کوڕانی شۆڕشگێڕ، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە شیرینییان بڵاو کردەوە.

بەبۆنەی ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، كچان و كوڕان پێشمەرگەئاسا له مەيدانى "ئيقباڵـ"ـی سنه، وێنەی پێشەوا و ئاڵای کوردستانیان بڵاو کردەوە.

هەروەها ڕۆڵەکانی گیانلەسەردەست شیرینییان لەنێو خەڵکدا بڵاو کردەوە.

ئەو کارەی ڕۆڵەکانی سنەی خوێناوی لەگەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵک بەرەڕوو بووەوە و خەڵک بە چەپڵەلێدان پێشوازییان لێکردن.

ئەو چالاکییە بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان و لە حاڵێکدا ئەنجام دراوە کە هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شەقام و مەیدانی ئیقباڵ جێگیر کرابوون.

مەیدانی ئیقباڵ لە سنە جیا لەوەیکە بە هێزی نیزامی تەنراوە، بە کامێرای چاوەدێریش کۆنترۆڵ دەکرێت.

هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنه مۆبایلی هاووڵاتییان دەپشکنن و ئیزن نادەن هیچ کەس وێنه یان فیلم بگرێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە به شێوەیەکی زۆر جیاواز و بەربڵاو لە ئاستی شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و ئەو ڕۆژە مێژووییە پیرۆز دەکەن.