بەرپرسی گشتیی ستادی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، وێڕای باس كردن له‌وه‌ی که هێزه كوردییه‌كان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی ئێران، جارێکی دیکە هەڕەشەی لەو حیزبانەی دژبەری ڕێژیمی ئێران کردووه.
"محەممەدحوسێن باقری" لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" نزیک لە سپای پاسداران وتوویەتی؛ ئه‌و هێزه كوردیانه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بوونه و ئه‌منییه‌تی ئێرانیان وه‌مه‌ترسی خستووه و ئه‌وانیان نیگه‌ران كردوه.
ئەو بەرپرسە نیزامییە لە درێژەی ئەو وتووێژەدا ده‌ڵێت كه ئێمە هیچ سەرکێشییەک، لەو حیزبە كوردییانه کە هەنووکە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن قەبووڵ ناکەین و ده‌توانین له‌نێویان به‌رین.
هەروەها داوای لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد ئه‌و گرووپانه سنووردار بكه‌نه‌وه و ڕێگا نه‌ده‌ن ئه‌منییه‌تی ئێران وه‌مه‌ترسی بخه‌ن.
لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانان، سپای پاسداران دەستی بە بۆردوومانی ئاسمانی و تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان کردووە و چه‌ند ڕۆژ دواتریش درێژەی هەبووە.