"حەمیدڕەزا جەلایی پوور" فەرمانداری پێشووی مەهاباد لە وتووێژێکدا باسی لەوە کردووە کە تێرۆری دوکتور قاسملوو کارێکە جێی داکۆکیكردن نییه و ناجوامێرانه بوو و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزه‌كانی"غوڵامڕەزا حەسەنی" خه‌ڵكیان به بێ‌تاوان ده‌كوشت.
ناوبراو وتوویەتی تێرۆری دوکتور قاسملوو کارێکە حاشای لێ ناکرێت، ئەو لەسەر مێزی وتووێژ تێرۆر کرا و كارێكی ناجوامێرانه بوو وه‌كوو ڕووداوی قهتڵە زنجیره‌ییه‌كان له ئێران بوو.
هه‌رچه‌ند جهللایی پوور هه‌ر له‌وێدا هه‌وڵ ده‌دا تاوانی تێرۆری دوكتور قاسملوو وون بكا و ده‌ڵێ دیار نییه كێ تیرۆری كردوه.
له به‌شێكی وتووێژه‌كه‌ی فه‌رمانداری پێشووی مه‌هاباد له كاتی ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی مه‌هاباددا، دان به‌وه‌دا ده‌نێ هێزه‌كانی ڕێژیم كه مه‌لا حه‌سه‌نی، ئیمام جومعه‌ی ورمێ فه‌رمانده‌ریان بوو، تاوانیان ده‌خولقاند و هه‌ر له‌خۆڕا ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی ئاسایی ده‌كرد.
دانپێدانانی ئه‌م به‌رپرسه پێشووه‌ی ڕێژیم كه خۆی ده‌ستی له خوێنڕشتن له كوردستاندا هه‌بووه، به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه كه دوای چوار ده‌یه، مافخوراویی خه‌ڵكی كوردستان و دڕنده‌یی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران ده‌سه‌لمێنێته‌وه.
لەو وتووێژەدا فه‌رمانداری پێشووی مه‌هاباد، باس لە ئێعدامی ٥٩ لاوی مەهاباد ده‌كا کە لە سەردەمی ناوبراودا ئەنجام دراوە. بەپێی قسەکانی ناوبراو ئەو ٥٩ لاوە لە یەکێک لە زیندانەکانی تەورێز ئێعدام کراون و هەتا ئێستا گڵکۆی ئەو ٥٩ کەسە بێسەروشوێنە.
ئه‌م وتوێژه هه‌رچه‌ند هه‌ندێ له ڕاستییه‌كانی له‌ده‌ست ده‌رچووه و بڵاو کراوەتەوە، به‌ڵام زۆرتر له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕێژیم و بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕووداوه مێژووییه‌كان به‌تایبه‌تی له كوردستانه.