کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب، له جێژنی نه‌ته‌وه‌ی فه‌ڕانسه له شاری هه‌ولێر به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی کونسووڵگه‌ریی فه‌ڕانسه له شاری هه‌ولێر، شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی، له رێوڕه‌سمی ساڵـڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی فه‌ڕانسه به‌شداریی کرد.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕیز مه‌سعوود بارزانی و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کونسووڵ و وه‌زیر و کاربه‌ده‌ستانی حیزبی و حکوومی به‌شدار بوون.
سه‌ره‌تا رێوڕه‌سمه‌که‌دا به قسه‌کانی به‌ڕێز دوکتور فریدریک تیسۆ سه‌رکونسووڵی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر، وێرای خوشحاڵی و به‌خێر هاتن کردنی میوانه‌کان، باسێکی له‌سه‌ر شۆڕشی فه‌ڕانسه و چۆنیه‌تیی ئاشنا بوون به پرسی کورد کرد و گوتی: من ٢٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ کاری پزیشکی هاتمه کوردستان و له نێو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا و له رێگای دوکتور قاسملووه‌وه له‌گه‌ڵ پرسی کورد ئاشنا بووم.
ناوبراو زیاتر له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو دوا و گوتی: من له ساڵی ١٩٧٤ی زایینی له باره‌گای مه‌لا مسته‌فا بارزانی چاوم به دوکتور بێرنارد کوشنێر که‌وت و ئه‌ویشم هه‌ر له رێگای دوکتور قسملووهوه ناساند و خۆشه‌ویستیی من بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد وای لێکردم پۆستی سه‌رکونسووڵی فه‌ڕانسه له شاری هه‌ولێر قه‌بووڵ بکه‌م.
پاشان به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له کونسووڵ و نه‌ته‌وه‌ی فه‌ڕانسه، رۆڵ و کاریگه‌ریی به‌ڕێزان فڕانسوا میتران سه‌رکۆماری پێشووی فه‌ڕانسه و دانیه‌ڵ میتران دۆستی دێرینی نه‌ته‌وه‌ی کوردی به‌رز نرخاند و دوکتور فریدریک تیسۆیی وه‌کوو پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ناوبرد.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز مسته‌فا هیجری و شاندی یاوه‌ری، چاویان به چه‌ندین که‌سایه‌تی حیزبی و حکوومی که‌وت و هه‌یئه‌تی حیزب پیرۆزبایی گه‌رمی حیزبی پێشکه‌ش به کونسووڵی فه‌ڕانسه کرد.