کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکرات به سه‌رپه‌رستیی بەڕێز که‌ریم په‌رویزی له ساڵیادی دامه‌رزرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان به‌شداریی کرد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١١ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تیکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز که‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له یادی ٣٧ ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستاندا به‌شداریی کرد.
بەو بۆنه‌وە هه‌یئه‌تی ناوبراو په‌یامی پیرۆزبایی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
به‌ڕێز مام جه‌لال سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی و پێکهێنه‌رانی بۆنه‌ی یاد کردنه‌وه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان!
به سڵاوێکی گه‌رمی دۆستانه
به بۆنه‌ی سیوحهوتهمین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان وه‌ک دۆستێکی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پـڕ به‌دڵ پێرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین و سه‌رکه‌وتن و گه‌شه کردنتان له خزمه‌ت به دۆزی کورد له کوردستانی عێراق و سه‌رانسه‌ری عێراق بۆ به ئاوات ده‌خوازین به‌تایبه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌سته‌م و ناسکه‌دا که عێراق له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوویه و یه‌کیه‌تی نیشتمانیی کوردستانیش ده‌توانێ ده‌وری شوێندانه‌ر بگێڕێ و به یه‌کده‌نگی و هاوهه‌نگاوی له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ چه‌سپاندنی زیاتری دۆزی کورد له عێراق و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و گه‌شه بردنی عێراق کاریگه‌ریی خۆی هه‌بێ. ئێمه هیوادارین یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتوو بێ و خاڵی دره‌وشاوه‌تر به مێژووی خه‌باتی سیوحه‌وت ساڵه‌ی خۆی زیاد بکا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ره‌وتی پێوه‌ندییه‌کانی ته‌واو دۆستانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستاندا رۆژانی پڕ له شانازی له هاوکاری دوو لایه‌نه‌یان تۆمار کردووه و ئه‌و بۆنه‌یه‌ش به ده‌رفه‌ت ده‌زانێ بۆ پێداگرتنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییانه و ته‌نانه‌ت به‌هێزترکردن و به‌رین کردنه‌وه‌شی به پێویستییه‌کی نیشتمانی ده‌زانێ و کاری زیاتر و هه‌وڵ پتر له‌و پێناوه‌دا به ئه‌رکی هه‌ر دوو لایه‌نی دۆست و برا و ته‌نانه‌ت گشت هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان دێنێته ئه‌ژمار.
جارێکی دیکه پێرۆزباییمان قبووڵ بفه‌رموون و سه‌رکه‌وتوو بن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
١١ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی
٣١ی مه‌ی ٢٠١٢ی زایینی