ک/مـــــــــــیدیا: زیندانییه‌کی سیاسیی کورد که به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا، حوکمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سه‌قز مانگی له خواردن گرتووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، رێکه‌وتی 16ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، شێرکۆ موعارفی زیندانی سیاسیی کورد، که حوکمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، مانی له خواردن گرت.
ناوبراو له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی موکریان، گوتوویه‌تی: له رێکه‌وتی 16ی خاکه‌لێوه‌وه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی له باروۆخی ناڕوونی خۆم له زیندان، مانم له خواردن گرتووه و به نامه‌یه‌کیش ئه‌و مانگرتنهم به سه‌ردۆزگه‌ر (دادستان) و به‌رپرسانی زیندان راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها هاوبه‌ندییه‌کی شێرکۆ موعارفی گوتوویه‌تی: شێرکۆ پاش راگه‌یاندنی مان گرتنه‌که‌ی، بۆ ژووری تاکه‌که‌سی راگوێزراوه.
شێرکۆ موعارفی خه‌ڵکی شاری بانه‌یه و نزیکه‌ی سێ مانگ پێش ئێستا به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی سه‌قزه‌وه، حوکمی ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌و حوکمه له دادگای پێداچوونه‌وه‌شدا په‌سند کرایه‌وه.