کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌هۆی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە شوێنە گشتییەکان داخران

11:48 - 6 رەشەمه 2719

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و ئێران زیاتر بووە و ئاماری قوربانیانی ئەو نەخۆشییە گەیشتووەتە ١٢ کەس.

لەبارەی ئاماری توشبووان به کۆرۆنا لە ئێراندا ئامارێکی ڕاست لەبەردەستدا نییە بەڵام هەواڵ و زانیارییەکان دەرخەری ئەوەن کە ڕێژیم باس لە ئامارەکان ناکات.

لە زۆربەی زانکۆ و قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران پشوو ڕاگەیەندراوە.

هاوکات کۆڕ و کۆبوونەوەکان، سەردانی شوێنە مەزهەبییەکان و بە گشتی ئەو شوێنانەی خەڵکی زۆری تێدا کۆ دەبێتەوە قەدەغە کراوە.

ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبوان به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران  ٦١ کەسه.

دەروازە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا داخراون.

لە بەشێک لە شارەکانی کوردستان قوتابخانە و زانکۆکان داخراون.

ئامارێکی ورد لەبارەی تووشبوان بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە کوردستاندا لەبەردەست نییە.