کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ فالۆن و\" کارلستاد \"ی سوێد

12:55 - 9 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ کارلستاد و به‌ به‌شداریی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەتای ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد.
رێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز پاش ناساندنی بڕگە و بابەتەکانی رێوڕەسمەکە لەلایەن حەمید سەرمەستی وەکوو بەڕێوەبەری رێوڕەسمەکە، دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ کارلستاد، بەوبۆنەوە لەلایەن موختار پاڵانییەوە خوێندرایەوە.
دواتر پەیامی هاوبەشی یەکیەتییەکان لاوان ژنان و کوردان لە شاری کارلستاد لەلایەن محەممەد پاڵانییەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا برووسکەی پیرۆزبایی پارتی دێمۆکراتی کوردستان بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن کۆچەرەوە پێشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا دوو کورتە شیعری لەلایەن محەممەد موختارییەوە خوێندرانەوە و پاشانیش دوو پەخشان لەلایەن حیدە حەمدی و پتوول حەمدییەوە پێشکەش بە بەشداران کرا.
ئەو رێوڕەسمە بە گۆرانیی هونەرمەندان و شایی بەشداران کۆتایی پێ هات.

3208.jpg


هەروەها بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و سەری ساڵی نوێی زایینی، رێوڕەسمێکی دیکە لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ فالۆن و یەکیەتیی کوردانی شاری فالۆن لەو شارەدا بەڕێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمەش لەلایەن حوسێن ئیبراهیم‌زادە بڕگەکان بە بەشداران ناسێندرا.
دواتر پەیام کۆمیتەی حیزب لە شاری فاڵۆن و یەکیەتیی کوردان لەو شارە لەلایەن جەمیل عوزەیرییەوە خوێندرایەوە.
لە کۆتاییشدا خوێندنەوەی پەخشانێک لەلایەن مەولوود ئازەئەفشانـەوە پێشکەش کرا.