ک/مـــــــــیدیا: رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌لایه‌ن کوردانی دانیشتووی ئو‌ریبرۆوه به‌رز نرخێنرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێوڕه‌سمی 10ی خاکه‌لێوه رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ ئوریبرۆ به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌که به‌م شێوه‌یه بوو:
ــ په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئوریبرۆ، له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌لاح ئارامێشه‌وه خوێندرایه‌وه
ــ پێشکه‌ش کردنی په‌یامی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، ژنان و کوردان له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئاواره جه‌لالی
ــ خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن شنۆ سه‌حرایی
ــ پێشکه‌ش کردنی برووسکه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه
ــ خوێندنه‌وه‌ی دوو په‌خشان له‌لایه‌ن به‌ڕیز بێهرووز کورد ئه‌حمه‌دی سه‌باره‌ت به تێکۆشه‌ری دێرینی دێموکرات، به‌ڕێز مه‌لا حه‌سه‌ن شێوه‌سه‌ڵی و دوکتور قاسملووی نه‌مر
ــ پێشکه‌ش کردنی په‌یامی ئه‌نجومه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێکخراوی ئوریبرۆی پارتی دێموکراتی کوردستان و که‌رتی رێکخستنی ئوریبرۆی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا دوکتور بورهان یاسین مامۆستای زانکۆ و مێژووزان و چالاکی بواره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان، باسێکی زانستیی له‌سه‌ر رۆڵی پێشه‌وا و گرینگیی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستانی پێشکه‌ش کرد. له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستانی خسته به‌ر باس و له‌سه‌ر یه‌کیه‌تی و برایه‌تیی گه‌لی کورد پێی داگرته‌وه.