ک/مــــــــــــیدیا: رێوڕه‌سمی 10ی خاکه‌لێوه رۆژی شه‌هیدانی کوردستان به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات و کوردستانی ئێران و کوردانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له شاری کالمار به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 13ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ کالمار، به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکرات ــ کالمار، له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌لاح دلاشووبه‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان په‌یامی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان، لاوان کوردان و هه‌روه‌ها وه‌سیه‌تنامه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د خوێندرانه‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا سرووده‌کانی ئه‌ی شه‌هیدان و ئافه‌رین قازی محه‌ممه‌د ئافه‌رین له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌و وڵاته، پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا.
به‌ڕێز ناسر ئه‌شره‌فی وتارێکی سه‌باره‌ت به 10 خاکه‌لێوه پێشکه‌ش کرد و له کۆتاییشدا کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ کالمار، به دانی دیاری رێزی له سێ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید گرت.