ک/مـــــــــــــیدیا: رێوڕه‌سمی 10ی خاکه‌لێوه، رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له دوو بــڕگه‌ی جیاوازدا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی پێنج‌شه‌ممه، رێکه‌وتی 10ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێک به بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له دوو به‌شی جیاوازدا به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه چوو.
له بـڕگه‌ی یه‌که‌مدا، به‌شداربوانی رێوڕه‌سمه‌که به پێشڕه‌ویی چه‌ند گرووپی رێژه‌ی نیزامیی پێشمه‌رگه، گڵکۆی شه‌هیدانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان به‌سه‌ر کرده‌وه و پاش خوێندنه‌وه‌ی دوو سروود به ناوه‌کانی ئه‌ی شه‌هیدان و مه‌ڕێژن بۆم فرمێسکی غه‌م، تاجه‌گوڵینه‌ى رێز و ئه‌مه‌گداری له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه له‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیدان دانرا.
دواتر چه‌ند نه‌مامێک له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه له‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدان چێنرا.
له به‌شی کۆتایی بـڕگه‌ی یه‌که‌می رێوڕه‌سمه‌کدا، پیشانگای وێنه‌ی شه‌هیدان له ساڵۆنی فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامیی حیزب به‌ره‌وڕووی به‌شداران کرایه‌وه.
بـڕگه‌ی دووهه‌م له ساڵۆنی گشتیی رێوڕه‌سمه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به به‌شداریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، ئه‌ندامانی رێبه‌ریی حیزب، نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسی و ئایینییه‌کانی کوردستان، کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان و میوانان، به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه، له‌لایه‌ن به‌ڕێز رۆسته‌م جه‌هانگیری، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌وه پێشکه‌ش کرا.
دواتر سروودێک له ژێر ناوی خوێنی خاکه‌لێوه، له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێموکراته‌وه خوێندرایه‌وه.
په‌یامی یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، خوێندکاران و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌و بۆنه‌وه له‌لایه‌ن به‌ڕێز که‌یهان یووسفی سکرتێری یه‌کیه‌تیی خوێندکارانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
له کۆتاییدا سروودێک به‌ناوی ئه‌و شه‌هیدانه، که له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێموکراته‌وه ئاماده کرابوو، پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا.