کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هه‌روه‌ها پشتیوانی له که‌بوودوه‌ند له وڵاتی هۆڵه‌ند به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١ی گه‌ڵاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمێک له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ هۆڵه‌ند به بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هه‌روه‌ها پاڵپشتیی که‌بوودوه‌ند، به به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیمۆکرات و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای ئه‌و رێوڕه‌سمه به راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر وتارێک سه‌باره‌ت به رۆڵی دوکتور قاسملوو له ته‌ڤگه‌ری رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها پێویستیی پشتیوانی له که‌مپه‌ینی پشتگیری له محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، له‌لایه‌ن به‌ڕێز سادق زه‌رزاوه پێشکه‌ش کرا. له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌شدا وتارێک له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌یووب مورادییه‌وه پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها چه‌ندین پارچه شیعر له‌لایه‌ن هه‌رکام له به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مه‌ردان‌به‌گی و ئه‌یووب مورادییه‌وه خوێندرایه‌وه.
کۆمه‌ڵێک په‌یام و برووسکه به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه خوێندرانه‌وه:
په‌یامی که‌مپه‌ینی پشتیوانی له محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند
په‌یامی کۆمیته‌ی رێکخستنی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان
په‌یامی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ناوچه‌ی هۆڵه‌ند
په‌یامی رێکخراوی دێمۆکراتیکی یارسان له رۆژهه‌لاتی کوردستان
په‌یامی پارتی دێمۆکراتی پێشڤه‌ڕۆی کوردی سووریه
په‌یامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد
په‌یامی حیزبی تووده‌ی ئێران
په‌یامی رێکخراوی چریکه‌کانی فیداییانی خه‌ڵقی ئێران، زۆرینه
یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، هۆڵه‌ند