کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی رێوڕه‌سمێک له وڵاتی سوێد له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزب و یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان و کوردان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕ کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، به هاوکاریی یه‌کیه‌تیی ژنان و یه‌کیه‌تیی کوردان، له وڵاتی سوێد رێوڕه‌سمێکیان به بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تێرۆر کرانی دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاورێیانی به‌ڕێوه برد.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خۆله‌کێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد.
دواتر په‌یامی کۆمیته‌ی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مسته‌فا زارعی به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسییه‌کانی کورد و کوردستانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز شه‌فیق کهیاوهوه خوێندرایه‌وه و دواتریش په‌یامی فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌لام جزیرییه‌وه پێشکه‌ش کرا.
په‌یامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ، له‌لایه‌ن جه‌میله حهسهنخاڵییهوه خوێندرایه‌وه.
به‌ڕێز مه‌لا محه‌ممه‌د بێگزاده هۆنراوه‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و له به‌شی دووهه‌مدا، هه‌رکام له به‌ڕێزان تاهیر عه‌لیار شاره‌زای مێژوو و چالاکی سیاسی، دوکیور عوسمان ئه‌یتار کۆمه‌ڵناس و مامۆستای زانینگه و دوکتور خه‌لیقی شاره‌زای فه‌لسه‌فه و کۆمه‌ڵناس، کۆمه‌ڵێک باسیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی خه‌باتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، که‌سایه‌تیی دوکتور قاسملوو و مێژووی تیرۆری رێژیمه ده‌سه‌ڵاتدارانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا، پێشکه‌ش کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا خاتوو نڤین حه‌ساران، وه‌کوو نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.
پاشا له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، چه‌پکه گوڵێک به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له شه‌هیدانی ڤییه‌ن، پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید عه‌بدوڵڵا قادریئازهر کرا که له‌لایه‌ن به‌ڕێز خاتوو ئه‌سمه‌ره‌وه وه‌رگیرا.
دواتر چه‌ند وتارێک له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئیره‌ج مستاقی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری سیاسی و یوونس شاملیچالاکی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری، پێشکه‌ش کران.
کۆمه‌ڵێک په‌یام و برووسکه‌ى پارت و که‌سایه‌تی و رێکخراوه سیاسییه‌کان، به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی به ده‌ستی ئه‌و ریوره‌سمه گه‌یشتبوون که ئاماژه به ناوه‌کانیان کرا.
پارتی دێمۆکراتی کوردستان، لیژنه‌ی ناوچه‌ی سوێد
یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له سوێد
پارتی دێمۆکراتی کوردستانی باکوور له سوێد
کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان له سوێد
به‌ڕێز سه‌ردار دزه‌یی
جاپک
ئه‌نجومه‌نی دێمۆکراتیکی یارسان له سوێد
کۆمیته‌ی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی سووریه
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوسیال دێمۆکراتی سوێد
له نێوئاخنی رێوڕه‌سمه‌که‌دا چه‌ندین پارچه مووزیک پێشکه‌ش کرا.