كوردستان میـــــدیا: رێوڕه‌سمی ٦٧مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به به‌شداریی نوێنه‌رانی پارت و رێكخراوه سیاسییه‌كانی كوردستانی و سوێدی و كوردانی نیشته‌جێی سوێد، به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی كوردستان میدیا، رێوڕه‌سمی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٦٧مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكرات له ویسترۆسی سوێد به‌ڕێوه چوو و له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌رێز عه‌بدوڵڵا عه‌بدی به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزب له ویسترۆسی سوێد په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد.
به‌ڕێزیان له په‌یامه‌كه‌دا چه‌ندین پرسی سیاسی و رووداوه‌كانی هه‌نووكه‌ی ناوچه و كوردستانی شرۆڤه كرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا په‌یامه‌كانی پارتی دێمۆكراتی كوردستان، یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كیه‌تییه‌كانی لاوان و ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها یه‌كیه‌تیی كوردان، كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، پارتی سوسیال دێمۆكراتی سوێد ـ لقی وستمانلاندی، یه‌كیه‌تیی ژنانی سۆسیال ــ دێمۆكراتی سوێد، پارتی چه‌پی سوێد، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریه ــ لقی ویسترۆس، حیزبی شوعیی كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی شاری ویسترۆسی سوێد خوێندرانه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا گرووپێكی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ركێیان پێشكه‌ش كرد.
رێوڕه‌سمه‌كه له نێو خۆشی و شادیی به‌شداران به گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ركێی و به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان عه‌زیز سه‌فه‌ری، به‌ها شێخۆ و شۆڕش بۆکانی كۆتایی پێهات.