کوردستان میدیا: یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی بارودۆخی ناله‌باری محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، بیاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، داوا له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، رێکخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ و هه‌موو داکۆکیکا‌رانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ین که بارودۆخی مه‌ترسی‌داری که‌بودوه‌ند له‌به‌ر چاو بگرن و بۆ ئازادی دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی رێکخراوی داکۆکی له مافی مرۆڤ له کوردستان، هه‌وڵ بده‌ن.
زیاتر له ٥ ساڵه که محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند له به‌ندیخانه‌ی رێژیمی ئێرانه و نزیکه‌ی دوو مانگه به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناه‌زایه‌تیی له‌به‌ر پێشێل کردنی سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌کانی خۆی له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رێژیم، وه‌ک دیدار و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، مانی له خواردن گرتووه. به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند به هۆی ئه‌م مانگرتنه تووشی نه‌خۆشی و ناساغی له‌ش بووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
رێژیمی دژ به مرۆڤایه‌تیی کۆماری ئیسلامی که به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ش و تاریکی خۆی به‌رده‌وام مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ژنانی پێشل کردووه و که‌سانێک وه‌ک که‌بوودوه‌ند و هه‌موو چالاکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان، وه‌ک مه‌ترسییه‌ک بۆ حکوومه‌تی دیکتاتۆری خۆی ده‌بینێت و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک سه‌رکوتیان ده‌کات.
به‌ڕێز که‌بوودوه‌ند بێجگه له داکۆکی له مافی مرۆڤ، باوه‌ڕێکی قووڵی به مافه‌کانی ژنان هه‌یه و له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی خۆی له ساڵه‌کانی ١٩٩٧، ٩٨ و ٩٩ چه‌ندین کتێب له بواری بزووتنه‌ی ژنان و دێمۆکراسی له ژێر ناوه‌کانی نیوه‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، به‌ره‌و دێموکراسی و دێمۆکراسی له به‌رزه‌خ نووسیوه. بۆیه ئه‌رکی رێکخراوه‌کان و NGOکانی ژنان ده‌زانین که کرده‌وه‌ی رێژیم له‌هه‌مبه‌ر بارودۆخی که‌بودوه‌ند مه‌حکووم بکه‌ین و داوا له رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، رێکخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ و هه‌موو داکۆکیکا‌رانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ین که بارودۆخی مه‌ترسی‌داری که‌بوودوه‌ند له‌به‌ر چاو بگرن و بۆ ئازادی دامه‌زرێنه‌ر و به‌رپرسی رێکخراوی داکۆکی له مافی مرۆڤ له کوردستان، هه‌وڵ بده‌ن.
یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی
٢٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی