کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بودجەی ئاوەدانکردنەوە لە بودجەی ساڵانەی ئێران دەسڕدرێتەوە

10:30 - 23 رێبەندان 2719

کەمیی بودجەی ساڵانە لە ئێراندا و بەهۆی کاریگەریی گەمارۆکانی ئامریکا و هەندێک وڵاتانی ئورووپایی، ئابووریی ئێران لەوپەڕی خراپیی خۆی دایە و هەر ڕۆژ لە ئێران پشکێک لە خەڵک دەستێندرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆڕتێک کە "نوداقتصادی"بڵاوی کردووەتەوە، لە حاڵێکدا کە بودجەی ئاوەدانکردنەوە بەشێکی گرینگە بۆ گەشەی ئابووریی لە وڵات، لێکۆڵینەوەکان لە ئێراندا وا پیشان دەدات کە لە ماوەی ٢٢ساڵی ڕابردوودا، تەرخانکردنی بودجەی ئاوەدانکردنەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی تێچووەکانی دەوڵەت، بەرەبەره بودجەی ئاوەدانکردنەوە لە ئێراندا دەسڕدرێتەوە.

ئامارەکان وا پیشان دەدات کە لە ماوەی ئەو ٢٢ ساڵەدا، بە جۆرێک لە ساڵی ١٣٧٦ی هەتاویدا تەرخانکردنی بودجەی ساڵانەی ئێران بۆ ئاوەدانکردنەوە ٤٥ لەسەد بووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە له ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە ١٨لەسەد و ئەمساڵێش بەپێی هەڵسەنگاندنەکان ئەو ڕێژەیە ١٤ لەسەدە و خەریکە ئەو بودجەیە، لە بودجەی ساڵانەی ئێراندا نامێنێت.

لە لایەکی دیکەوە یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی کەمکردنەوەی بودجەی ئاوەدانکردنەوە دەگەڕێتەوە بۆ ٧١ هەزار پڕۆژەی نیوەکارە لە ئێراندا کە هەندێک لەو پڕۆژانە بۆ ٣٠ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.

ئامارەکان دەری دەخەن کە زۆرترین ڕێژەی کەمیی بودجەی ئاوەدانکردنەوە لە ئێراندا لە ١٣٩٠وە ڕووی داوە. لەو ٢٢ساڵەدا سەرەڕای ئەویکە هەڵاوسان بووەتە ٣٠ لەسەد، بودجەی ئاوەدانکردنەوە زیاد نەکراوە

بە هۆی نەبوونی سیستمێکی بەڕێوەبەریی شیاو لە ئێراندا، گەمارۆ ئابورییەکانی ئامریکا دژ بەو وڵاتە، ئابووریی ئێرانی بەرەو داڕمان بردووە.