کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بودجەی ساڵی ١٤٠٠ بەستراوە بە فرۆشی نەوت

17:58 - 20 سەرماوەز 2720

"حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردبوو لە دەسەڵاتداریی ئەودا بودجەی ساڵی ١٤٠٠ بە فرۆشی نەوت نابەسترێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لایحەی بودجەی ساڵی ١٤٠٠ بە تەواوەتی بە فرۆشی نەوت بەستراوەتەوە و پێویستە لە ساڵی ١٤٠٠ ی هەتاویدا ٨ بەرابەر بودجەی ڕێژیم زیاد بکات.

داهاتی فرۆشتنی نەوتی ڕێژیمی ئێران هەتا کۆتایی ئەمساڵ نزیک ٢٣ هەزار میلیارد تمەن دەبێت. بەڵام لە بودجەدا ٥٦.٩ هەزار میلیارد تمەن بەراورد کراوە.

لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا ڕێژیمی ئێران پێویستە ٢.٣ میلیۆن بەرمیل نەوت بفرۆشێت و هەموو داهاتەکەی بۆ ئێران بگەڕێتەوە.

ئەو داهاتەی کە ڕێژیم پێشبینیی کردووە بە بێ لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان دەستەبەڕ نابێت.